بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، یەحیا زۆبەیدی وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی سەر بە پۆلیسی نەینەوا توانیویانە بە پێی زانیاریگەلێکی وردبینانە، دەست بە سەر هومارێکی چەک و چۆڵی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گوندی سەحج بگرن.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆزرانەوە و دەست بە سەرداگیرانی ژمارێکی زۆری چەک و مادەی تەقەمەنی لەو هومارە، ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی عێراقی هەروەها توانیویانە دەیان بۆمبی بە جێ ماوەی تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای ئەنبار بتەقێننەوە و دەست بە سەر ژمارێکی دیکەی بۆمب لە ناوچەی کارگەی شووشەدا بگرن.
زۆبەیدی جەختی کرد: هێزەکانی ئاسایش ٣٧٠ خۆمپارەی کاتیۆشایان لە ئۆتۆمبیلێکدا دۆزیوەتەوە کە بەرەو بەغدا دەچوو.
..............
300
٢ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٨:٣٣
News ID: 896013
وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق لە دۆزرانەوە و دەست بە سەرداگیرانی چەک و چۆڵێکی زۆری تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی نەینەوا، ئەنباەر و بەغدا هەواڵی دا.